بەهۆی هەورەبروسکەوە کەسێک گیانیلەدەستدا

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرمیان هەورەبروسکە


Jun 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە سنووری گەرمیان بەهۆی هەورەبروسکەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی بە زایەڵەی راگەیاند، کاتژمێر هەشتی بەیانی تەرمی کوڕێک هێندراوەتەنەخۆشخانەکەیان کە بە وتەی کەسوکارەیە بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانیلەدەستداوە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژاریش دەڵێت، "دوو کەس بەهۆی هەورەبروسکەوە هێندراونەتە نەخۆشخانەکەمان.
رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار لە لێدوانێکدا بە زایەڵەی راگەیاند، دوو کەس دوای ئەوەی هەورەبرووسکە لێی داون هێندراونەتە نەخۆشخانەکەمان، وتیشی، خۆشبەختانە سەلامەتن.
بە گوێرەی قسەی رزگار لەتیف، دوو کەسەکە لە دوو رووداوی جیاوازدا و لەدوو ناوچەی جیاوازی گەرمیان هەورەبروسکە لێیداون و یەکێکیان تەمەنی 15 ساڵ بووە و یەکێکی دیکەیان تەمەنی 55 ساڵ بووە.
کامەران کەریم