هێرش کردنەسەر کاروانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە زیقاڕ

(0) / جهان


Apr 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی ئەمنی هەواڵی هێرش کردنەسەر کاروانێکی لۆجستیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پارێزگای زیقاڕ_ی عێراق _ی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەو سەرچاوەیە لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی "بغداد الیوم" ڕایگەیاند: بۆمبێکی جادەیی لە ڕێڕەوی کاروانێکی لۆجستیی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پارێزگای زیقار تەیقییەوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ئەم تەقینەوەیە هیچ زیانێکی مادی و گیانی بەدواوە نەبوو و کاروانەکە درێژەی بە ڕێڕەوەکەی خۆی داوە.