هەرێم و عێراق سزاکانی هاتووچۆ ئاڵوگۆڕ دەکەن
(0) /
زایەڵە - هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هاوئاهەنگییەکانیان بۆ هەژمارکردنی سزاکانی هاتووچۆ دەستپێکردووە و بڕیارە دوای جەژنی قوربان لەوبارەیەوە کۆببنەوە.
لە ئێستادا سزاکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە تابلۆکانیان هی بەغدا و پارێزگاکانی باشوورە، لە بەغدا و پارێزگاکانی عێراقیش سزاکان ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە تابلۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیان پێوەیە.
موقەدەم محەممەد عەلی حەسوون، وتەبێژی هاتووچۆی عێراق راگەیاندووە، هاوئاهەنگییەکی هاوبەش لەسەر ئاستی بەرز لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندی هەیە بۆ یەکخستنی سزاکانی هاتووچۆ لە رێگەی سیدی و ئاڵوگۆڕی ئەلیکترۆنی بۆ ئەو سزایانەی هاتووچۆ کە لە بەغدا و پارێزگاکان و ئەوانەشی لە هەرێمی کوردستان دەکرێن.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: