لەپارێزگای هەڵەبجە ، یادی ئەنفال کرایەوە
(0)
ئەمڕۆ ٤/١٤ لە مۆنۆمێنتی شەھیدانی ھەڵەبجە بە دانانی تاجەگوڵینە لەبەردەم پەیکەری ئەنفال و ساتێك وەستان بۆ گیانی قوربانیانی ئەو تاوانە ، یادی ئەنفال کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە ئامادە بوونی کۆمەڵە ی قوربانیان و نوێنەری ئە نفالکراوان و تۆڕی ڕێکخراوە کانی ھەڵەبجە بە دانانی تاجەگوڵینە لەبەردەم پەیکەری ئەنفال و ساتێك وەستان بۆ گیانی قوربانیانی ئەو تاوانە ، یادی ئەنفال کرایەوە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدانی ھەڵەبجە ئاماژەیان بەوە کرد ھەڵەبجە جگە تاوانی کیمیاباران خاوەنی زیاتر لە ١٥٠٠ ئەنفالکراوە ، ئەمە جگە لە ١٦٠ ھاوڵاتی بەھۆی پرۆسەی ئەنفالەوە بێ سەروشوێنن و تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە .
ھەروەھاداوایان کرد ، حکومەتی ھەرێم ئاوڕی زیاتر کە کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان بداتەوە و ئەو کەسانەی کە تائێستا سودمەند نەبوون لە پێدانی مینحە ، مینحەیان بۆ ببڕرێتەوە ، وە بەزوترین کات کار بەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت تایبەت بە پێدانی زەوی بە زیندانیانی سیاسی . زەوییان بەسەردا دابەشبکرێت .
وە ھەوڵبدرێت حکومەتی عێراق ناچاربکەن بە پێدانی قەرەبوو بە زیندانیانی سیاسی و شەھیدانی شاڵاوی بەدناوی ئەنفال .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: