ئەندامێكی لیژنەی دارایی عێراق: لە خشتەكانی بودجەدا هیچ دامەزراندنێكی نوێی تێدانیە

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان عێراق


Jun 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ جەمال كۆچەر, ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە زایەڵەی ڕاگەیاند:  هیچ دامەزراندنێكی نوێ‌ لە خشتەكانی بودجەی گشتیدا نیەو, پێویستە دامەزراندن بۆ ماوەی (10) ساڵ رابگیرێت, بۆ راستكردنەوەی تەرازوی خەرجیەكان.

ئاماژەی بەوەكردووە: خشتەی پلە وەزیفیەكان هیچ گۆڕانێكی بەسەردا نەهاتووە, سیاسەتی حكومەت كەمكردنەوەی خەرجی بەكاربردن و كەمكردنەوەی بارگرانیە لەسەر كەرتەكانی, بەوپێیەی عێراق خاوەنی تێكڕایەكی بەرزە لە ژمارەی فەرمانبەران, بە بەراورد بە وڵاتانی جیهان.

بەپێی پێوەرە جیهانیەكان, بۆ هەر هەزار كەسێك, پێویستە یەك كارمەندی بواری ئەمنی وفەرمانبەرێكی خزمەتگوزاری دابمەزرێت, لەكاتێكدا (25%) خەڵكی عێراق موچە لە حكومەت وەردەگرن, وڵاتێكی وەك كەنەدا, ژمارەی فەرمانبەرەكانی, چارەكی ژمارەی فەرمانبەرانی عێراقە.

کامەران کەریم