عه‌لى حەمه ساڵح حكومه‌تی هەرێم تۆمەتبار دەکات بە بردنی 127ملیۆن دۆلارى چه‌مچه‌ماڵ
(0)
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت حكومه‌تى هه‌رێم به دوو قۆناغ 177 ملیۆن دۆلارى گه‌رمیانى بردوه كه كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان دابینیانكردوه بۆ گه‌رمیان له‌برى ده‌رهێنانى غاز‌و نه‌وتى ناوچه‌كه‌و 127ملیۆن دۆلارى بۆ پرۆژه‌ى ئاوى چه‌مچه‌ماڵ بوه
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عه‌لى حەمه ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند، ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان پێویستیان به هیچ پاره‌یه‌ك نیه چونكه له‌برى ئه‌و نه‌وت و غازه‌ى له ناوچه‌كه‌یان هه‌یه كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان له قۆناغى ژماره دوودا 127 ملیۆن دۆلار‌و له قۆناغى ژماره 3 دا 50 ملیۆن دۆلاریان ته‌رخانكرد بۆ ئه‌وناوچه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان.
وتیشى، 127 ملیۆن دۆلاره‌كه به‌تایبه‌ت پێشكه‌شكراوه بۆ پرۆژه‌ى ئاوى چه‌مچه‌ماڵ خراوه‌ته سه‌ر ژماره حسابى 1702 له بانكى كوردستان به‌ڵام ئه‌م بڕه پاره‌یه دیار نه‌ماوه‌و حكومه‌ت خواردویه‌تى و ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن بۆ موچه بوه ئه‌وا ئه‌م بڕه پاره‌یه به‌رله 2014 بوه.
ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئێستا چه‌مچه‌ماڵ به 15 رۆژ جارێك دوو كاتژمێرى ئاوى خواردنه‌وه ده‌درێته چه‌مچه‌ماڵ له كاتێكدا پێشتر ئه‌و پاره‌ى ته‌رخانكرا بۆ ئاوى چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه نه‌بوه ده‌ڵێت: چه‌ندین جار ئه‌مه‌م به پرسیار بۆ حكومه‌ت ناردوه به‌ڵام ئه‌وه‌ى ته‌حه‌كومى به پاره‌كه‌وه كردوه ده‌سه‌ڵاتى زۆر به‌وه زیاتره وه‌ڵامى په‌رله‌مان بداته‌وه.
تێبينيێك بنێرە: