ئەو تۆمەتبارەی باوکی خۆی کوشت دەستگیرکرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە باوک کوشتن بکوژ کۆمەڵایەتی


Jun 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ بەچەقۆ باوکی خۆی کوشت.
پۆلیسی سلێمانی  ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٦/١٢، لەگەڕەکی کەنەکەوەی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک بەچەقۆ باوکی خۆی کوشت، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو لەماوەی کەمتر لەکاتژمێرێکدا توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیربکرێت.
تۆمەتبار (ر، ع، ج) لەدایکبووی ٢٠٠٥ دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

کامەران کەریم