2175 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵان و منداڵ بوونی هەڵەبجە کردووە

(0) / اجتماعی


Apr 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەگوێرەی  ڕاپۆرتی  زایەڵە  تەندروستی گشتی  هەڵەبجە  ڕایگەیاند ،لە مانگی ٣ / ٢٠٢١دا لە نەخۆشخانەی مناڵان و منداڵ بوونی هەڵەبجە 2175 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵان و منداڵ بوونی هەڵەبجە کردووە بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشی .

هەر لە مانگی سێ دا ئەم حاڵەتانەش هەبووە :-

١٢٩ نەخۆش لە سالەی ولادە داغڵ کراون.
٥٧ نەخۆش لە قاوشی ژنان داغڵ کراون.
٤٠ نەخۆش لەبەشی قودەج داغڵ کراون.
١٣ منداڵ لەبار چوون.
٢٢٠ نەخۆش لەبەشی مناڵان داغڵ کراون.
٤٧٥٩ فەحس کراوە.
١٠٥ نەشتەرگەری کراوە.
١٦١٩ نەخۆش سەردانی فریاکەوتنی منداڵانیان کردووە.

ڕونیشکراوەتەوە ، لێرەوە دەستخۆشی تەوامان هەیە بۆ بەڕێزان بەڕێوبەری نەخۆشخانە و سەرجەم پزیشک و پەرستار و کارمەندان ، هەمیشە دڵسۆزانە خزمەتی ئەو هاوڵاتیانەیان کردووە کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی ڕوویان لێ کردوون.


هەروەها سوپاسی برایانی پۆلیسی نەخۆشخانەی مناڵان و منداڵ بوونی هەڵەبجە دەکەین شەو ڕۆژ خزمەتی هاوشاریانمان دەکەن و ڕێگری لەسەرجەم قەرەباڵغی ناو نەخۆشخانە دەکەن لەبەر سەلامەتی تەندروستی سەردانکەران و نەخۆشەکان.

ئامانجمان تەندروستی و سەلامەتی ئێوەی خۆشەویستە بەبێ جیاوازی .

کامەران کەریم