١٠ تەن خۆراکی خراپ لە هەڵەبجە لە ناو برا

(0)


Apr 15, 2021

قەبارەی فۆنت:


لیژنەی بازگەکان لە بازگەی زەمەقی و دەرەشیش دەستیان بەسەر خواردن و خواردنەوەی خرابدا گرت .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە ، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٤/١٤ هێزەکانی بەڕێوەبەرەیەتی  ئاسایشی شارەزوور بە هاوکاری لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامێتی هەڵەبجە  لە مەرزی تەوێڵە و شۆشمێ دەستیان بەسەر زیاتر لە 10 تون خورما و شیر و قاوە و کنگر و ڕێوازدا گرت کە  لە  پشکنیندا  دەرنەچووە. لە بازگەی دەرەشیش و زەمەقی لیژنەی بازگەکان دەستیان بەسەر خورما و شیر ی مناڵان و قاوە و نەستەلەی خراپ بووداگرت.

رونیشکراوەتەوە ،   ویستویانە لەبازاڕەکانی هەڵەبجەو ناوچەکەدا ساغی بکەنەوە.

کامەران کەریم