1 / 8
2 / 8
3 / 8
4 / 8
5 / 8
6 / 8
7 / 8
8 / 8

(0) / / فرهنگی / زایەڵە کوردستان شیعری ژنان


Jun 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
‎زایەڵە ـ ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٦/١٣ ڕۆژی ٥ شەممە بە ئامادەبوونی  حەمەی حەمە سعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و  ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجەو     عومەری حاجی ئەحمەد لێپرسراوی مەڵبەندی ٩ی شارەزوور و بەڕێوەبەری گشی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە و نوێنەرانی فەرمانگە حكومیەكان و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و بەشێك لە چین و توێژەكان و میوانانی ناوەوەو دەرەوەی هەرێمی كوردستان; یەكەمین ڤیستیڤاڵی ئەدەبی شیعری ژنان لە ژێر دروشمی (ژنەكان ئەستێرەن لەمساڵدا جوانتر ئەبریسكێنەوە) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

‎ پارێزگار لە ووتەیەكدا سوپاسی ڕۆڵ و پێگەی ژنانی لە پارێزگاكە كرد بەوەی بەشێك لە بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەكان لەلایەن كۆمەڵێك خاتوونی بەتوانا بەڕێوە دەبرێن و پاڵپشتی خۆی بۆ تواناو ماندووبونی ژنان لەم پارێزگایە دووپات كردەوە و هیوای بەردەوامی لەم جۆرە  چالاكیانە خواست بە مەبەستی هاتنە پێشەوەی زیاتری خانمان لەسەرجەم بوارەكاندا
‎لە بەشێكی دیكەی ڤیستیڤاڵەكەدا; كۆمەڵێك چالاكی  لە بواری هونەری و میوزیك و شیعرو.هتد پێشكەش بە ئامادەبوانی ڤیستیڤاڵەكە كران لە لایەن ژنانی بەشداری مەراسیمەكە

کامەران کەریم