سبەی هەینی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کوردستان


Jun 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت، سبەی هەینی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە چەند پەروەردەیەك دەدرێت.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێكدا  رایگەیاند، ئەمڕۆ بەردەوام لەسەر هێڵ بووم كە شایستەی دارایی وانەبێژان بەر لە جەژن خەرجبكرێت و رەزامەندی دراوە كە سبەی شایستە داراییەكەیان دەدرێت.

راشیگەیاند، شایستەی دارایی وانەبێژان لە پەروەردەكانی بەردەڕەش، ئاكرێ، سێمێل، شێخان، ئامێدی، تلكیف، شنگال، رۆژهەڵات و رۆژئاوای دهۆك، زاخۆ، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان ، سۆران، مەخمور، خەبات دەدرێت.

وتیشی، لە پەروەردەكانی دەوروبەری هەولێر، پەروەردەی ناوەندی هەولێر، پەروەردەی دەشتی هەولێر، شەقڵاوە، پەروەردەی كەركوك بەشی كوردی شایستە دارایی وانەبێژان.

کامەران کەریم