ئاسایشی شارەزوور سزادانی ٣ تاوانباری ڕاگەیاند
(0)
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور سزادانی سێ تاوانباری بەتۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر ڕاگەیاند
لەراگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور کە وێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە هاتووە : به شه‌ونخونی هێزه‌كانمان و هاوكاری خه‌ڵكانی دڵسۆزی ناوچه‌كه‌مان و له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور ، بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كانه‌وه ، له ماوه‌كانی ڕابردوودا سێ تۆمه‌تبار له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران . دواتر په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌یان بۆ كرایه‌وه .
ڕونیشکراوەتەوە: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به فه‌رمانی به‌رێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور ڕه‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی 2 و دادگای كه‌تنی هه‌ڵه‌بجه كران به مه‌به‌ستی دادگايیكردنیان ، به پێی مادده‌ی (30) و (26) یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كان هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه سزای یاسایيان بۆ ده‌رچوو به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه ،
ژ ناوی تۆمه‌تبار ته‌مه‌ن ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه سزا و غه‌رامه
1 ب . ت . ك 27 ساڵ كورد /عێراقی (1) یه‌ك ساڵ سزا به زیندانیكردن
2 ب .س .ش 41 ساڵ كورد / ئێرانی (1)یه‌ك ساڵ سزا به زیندانیكردن
3 ب . ك . ف 29 ساڵ كورد / عێراقی (1) یه‌ك ساڵ سزا به زیندانیكردن .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: