بارزانی و باقری جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەکەنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئێران بارزانی باقری هەرێمی کوردستان ئێرانی مەسعود بارزانی


Jun 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و عێراق تاوتوێ دەکەن و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دەکەنەوە.

ڕۆژی هەینی (14ـی حوزەیرانی 2024) لە سەڵاحەددین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تایبەت لە بواری ئابووری، بازرگانی و کولتووری کرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێزانینی بۆ هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەر و گیان لەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی هەبوو، هەروەها سوپاسی وڵاتەکەی بۆ ناردنی شاندی تایبەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی گیان لەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی بە سەرۆک بارزانی گەیاند.