ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح و سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران
(0) /
زایەڵە ـ ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح و سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرا بوو.
دەقی راگەیەندراوەکە:
د. بەرهەم ساڵح لەگەڵ سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.
پاش نيوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/6/14 د. بەرهەم ساڵح لە سلێمانی پێشوازیکرد له به‌ڕێز عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوه‌ری.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌گرنگیی په‌يوه‌ندييه مێژووییەکانی كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان کردەوە، له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها بەگرنگییەوە باس لە خواستى هەردوولا کرا بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، به‌تايبه‌تى له بوارەکانی ئابوورى و کەلتووری.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا د. بەرهەم ساڵح، ئێرانى به وڵات و دراوسێيه‌كى گرنگ و کاریگەر و خاوەن پەیوەندی لە ميژینەیە لەگەڵ عێراق و هەرێم وەسفکرد.
هاوکات دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: