لە كاتەكانی نیوەڕۆدا مەچنە دەرەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرما نیوەڕۆ


Jun 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ كەشناسی هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان لە كاتەكانی نیوەڕۆدا نەچنە دەرەوە.
دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی گشتیی عێراق رایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگادار دەكەنەوە لەكاتەكانی نیوەڕۆدا نەچنە دەرەوە و خۆیان نەخەنە بەر تیشكی خۆر چونكە تیشكی سەروو بنەوشەیی لەنیوەڕواندا زۆر بەرزە و دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بە پێست و چاو.
دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی گشتیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا داوا لە هاوڵاتییان دەكات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە كاتەكانی نیوەڕۆدا خۆیان نەخەنە بەر تیشكی خۆر.
دەشڵێت، بەپێی پێوەرەكان تیشكی سەروو بنەوشەیی لە كاتەكانی نیوەڕۆدا زۆر بەرزە و ئەوەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە چاو و پێست.
کامەران کەریم