باندێکی سپی کردنەوەی پارە لە ڕاپەڕین دەستگیردەکرێن
(0)
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، ڕایگەیاند، باندێكی چواركەسیان بە تۆمەتی سپی كردنەوەی پارە دەستگیركردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ، لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاسایشی راپەڕێن، بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لەبنکەی ئاسایشی ژاراوە بەھاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەلادزێ دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر توانیان باندێکی (٤)چوار کەسی سپی کردنەوەی دۆلاری ئەمریکی دەستگیر بکەن کەبڕی (١٢٠٠)$ھەزارو دووسەد دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێ بووە و ویستویانە لەبازارەکاندا ساغی بکەنەوە.
ڕونیشکراوەتەوە، لە ئێستادا تۆمەتبارەكان لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر بەپێی ماددە(٢٨١) سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆلینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: