لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر سێ تۆن خورمای خراپبوودا دەگیرێت

(0) / اجتماعی


Apr 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە دوکانێکی فرۆشتنی پۆشاکی ژناندا دەستیان بەسەر زیاتر لە سێ تۆن خورمادا گرت کە دەستکاری بەروار و ناوەکەی کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،  لەشکر  حەمید سەرۆکی لەژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند ،لەسەر زانیارییەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیویانە دەستبگرن بەسەر زیاتر لە (۳) تۆن خورمادا کە لەزگەی لێدراوەتەوە و بەروار و ناوەکەیشی گۆڕدراوە بۆئەوەی لە مانگی رەمەزاندا لە بازاڕەکاندا ساغ بکرێتەوەو بفرۆشرێت بە هاوڵاتیان. وتیشی لەگەڵ ئەوەی دەستکاری بەروارەکەی کراوە لە جێگایەکی نا تەندروستدا هەڵگیراوە کە تایبەتە بە فرۆشتنی پۆشاکی ژنان، بۆیە دەست بەسەر تەواوی ئەو خورمایەدا دەگیرێت و لەناو دەبرێت، رێکاری یاسایش لەگەڵ خاوەنەکەیدا دەگیرێتە بەر.
کوردۆ عەزیز سەرۆکی لیژنەی رێستۆرانت رایگەیەن لەسەر زانیارییەکانی بەرێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر ئەو خورمایەدا گیراوە و دەستبەجێ رێکاری پێویستی لەگەڵدا گیراوەتە بەر.
کامەران کەریم