پزیشکێک چەند رێگاچارەیەک بۆ رێگریکردن لە سکچوون و رشانەوە دەخاتەڕوو

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە سکچوون ڕەشانەوە


Jun 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ د. پشدەر عبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان، رایگەیاند، هۆکارەکانی سکچوون و رشانەوە زۆرن کەواتە لەخۆتەوە چارەسەر بەکارمەهێنە، چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن.
 
دەشڵێت، لەوانەیە هۆکارەکە ڤایرۆس یان بەکتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هەستیاری بە پڕۆتین، یان نەخۆشیی گەنم و جۆ یان ژەهراوی بوون یان هەستیاری بەجۆرە خواردنێک یان کۆرۆنا یان چەندین هۆکاری دیکە بن.

لەبارەی رێنماییەکان بۆ رێگریکردن لەو نەخۆشییە د. پشدەر عەبدوڵا دەڵێت، بۆ رێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت: 

1-هەموو ئاوێک بکوڵێنە ئینجا ساردی بکەرەو بۆ خواردنەوە بەکاری بهێنە.
2-خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.
3-سەوزە و میوە پێش خواردنیان جوان بشۆرەوە.
4-زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن. 
5-پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە. 
6-بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر. 
7-دوورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.
8-باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.

کامەران کەریم