سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستی پێ کرد
(0) /
زایەڵە- کاتژمێر 7ـی بەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووان دەست پێ کرد، لە پرۆسەکەدا زیاتر لە 130 هەزار بژمێر بەشدار دەبن و چەند پرسیارێکی تایبەت بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان دەکەن.
عەبدولفەتاح ڕەئووف، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری تەکنیکی لە دەستەی ئامار و سەرۆکی بەشی تەکنیکی و مەیدانی بۆ سەرژمێری لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق،
ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2024، بژمێرەکان لە کاتژمێر 7ـی بەیانییەوە، بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیارییانەی کە پێشوەختە بە شێوەی ئەلیکترۆنی تۆماریان کردووە سەردانی ماڵەکان دەکەن.
جگە لە تۆمارکردنی خێزانەکان، تیمەکانی سەرژمێری چەند پرسیارێکی تایبەت بە ژیان و گوزەران و ئابووری هاووڵاتییان دەکەن".
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: