نوسەرێک بۆ زایەڵە:پرۆسەی ئاماری گشتی مەترسیەکی گەورەیە لەسەر ئایندەی کورد لە عێراقدا
(0) /
زایەڵە- خالید حاجی وادی نوسەر لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە وتی، نامەوێ لێرەدا دەسبکەم بەقسەی باقو بریقو گرنگی سەرژمێری و ئامارو داتای دروست چەندە گرنگەو چی ڕۆڵێک دەبینێ لەپێشکەوتنە زانستیەکاندا. ئەوەی من لێرەدا مەبەستمە ئامارو داتای گشتی نییە بەڵکو” سەرژمێریە” واتا ژمارەی دانیشتوان لە دیدە نەتەوەیی و سیاسیەکەیەوە.
هەمووان دەزانین ئایندەی بەشێکی گەورە لە خاکی کوردستان هەڵپەسراوە بە مادەیەکی دەستوریەوە بەناوی مادەی(١٤٠)، بەپێی ئەم مادە ئەو ناوچانەی لەلایەن حیزبی بەعسی ئەرەبییەوە دیموگرافیاکەی لەڕوی نەتەوەییەوە گۆڕاوە بەمەبەستی پاکتاوکردنی کورد وەک نەتەوە لەو ناوچانەدا، لە بیست ساڵی ڕابردودا کورد یەکدەنگتر و یەکدەست تروبوو ئامادەییەکی باشیشی هەبوو لەو ناوچانەدا تائەوساتانە دۆخی کورد باش بوو ئەرەب ئامادەنەبوون سەرژمێری بکەن بەپاساوی جیا جیا دوایان خست، لەئێستادا تەعریبیان سەدان هێندە کردۆتەوە لەبەرامبەریشدا کورد لەهەوڵی دەرچوونە لەوناوچانە نەک گەڕانەوە، وەک دەزانین مادەی ١٤٠یش جێ بەجێ نەکرا، نە ئەرەبی هاوردە ڕۆشتنەوە نەکورد گەڕایەوە نە ئەو قەزاو شارەدێیانەش لەڕوی ئیداریەوە کەلەسەر کەرکوک و باقوبە و موسڵ بوون دابڕێنراون گەڕاێنرایەوە، بە کوردی پوختی هیچ نەکرا. ئاماژەی بەوەش دا: لەئێستادا (٦٠٠) هەزار خێزانی ئەرەب هێنراوەتە کەرکوک و دەوروبەری، ئەم ژمارانە لەمەندەلیەوە تا شەنگال بەپێی کەم زۆر ئەرەبی تێهێنراوە، لەبەرئەوە ئەگەربێتوو کورد بەویستی خۆی بڕواتە ئەو سەر ژمێریەوە کە هەر لە ئێستاوە ڕونە تیادا دۆڕاو و شکست خواردووە ئەوا بەدەستی خۆی فاتیحەی مەرگی خۆی دەخوێنێ بۆهەتا هەتایە بۆی نییە باسی کوردستانی بونی ئەوناوچانە بکات، لەبەرئەوە ئەرکی سەرۆکی هەرێمە بەبەیانێک بڕیاری کشانەوە بدات.
ناوبراو وتیشی، بڕواشم وایە ئەم هاتنەی سودانی و پیشاندانی ئەم سۆزو خۆشەویستیەو هەوڵدان بۆ نزیکردنەوەی لایەنەکوردیەکان بۆ پێک هێنانی حکومەت و مامەحەمەیی کردنە تەنها بۆ هەفتەی داهاتووە کەتیادا سەرژمێری ئەنجام دەدرێ کە سەرژمێریەکە ئەنجام درا ئەوکات بەحکومەتی هەرێم ئێژێ ( شغلكم يم طيف سامي).
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: