زەریف: ئێران سەربەرزە بە مانەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی

(0) / جهان


Apr 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی سەربەرزە بە مانەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام سەرۆک کۆماری ئەمریکا وەکوو سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە بەردەوامە لە سەرسیاسەتی ئەوپەڕی گوشار.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف وتی: جیددی بوونی ئیرادەی ئێران لە پابەند بوون بە دیپلۆماسی، لە ماوەی ئەو سێ ساڵەی کە ترامپ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕۆیشتە دەرەوە، تاقی کرایەوە.

وتیشی: ئێران بە مانەوە لەم ڕێککەوتنەدا، سەربەرز بوو؛ بەڵام، حکومەتەکەی بایدن، تەنیا پابەند بوونی خۆی بە ئەوپەڕی گوشاری ترەمپ خستووەتەڕوو.