ئێران ۶۰ میلیۆن دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا لە ڕووسیا دەکڕێت

(0) / جهان


Apr 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا ڕایگەیاند پاش دانووستاندنێکی زۆر کە لەڕێگای باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مۆسکۆ لەگەڵ سندووقی سەرمایەگوزاری ڕاستەوخۆی ڕووسیا (RDIF) و بە پشتیوانی وەزارەتی تەندرووستی ئێران ئەنجام درا گرێبەستی ۶۰ میلیۆن ژەمە ڤاکسین کە بەشی کوتانی ۳۰ میلیۆن کەس دەکات، واژۆ کرا و گەیشتە کۆتایی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جەلالی وتی: بەپێی ئەو ڕێککەوتنە لە جۆزەردان تاکوو سەرماوەز ئەو ۶۰ میلیۆن ژەمە بەو شێوەیەی کە لە گرێبەستەکەدا دیاری کراوە ڕەوانەی ئێران دەکرێت.
وتیشی: بە ناردنی ئەو ژمە ڤاکسینانەی کە بەپێی  گرێبەستەکەی ئێستا، ماوەتەوە و بەگشتی دەگاتە دوو میلیۆن ژەم، لایەنی ڕووسی بەڵێنی داوە بەم زووانە ئەوەی کە ماوەتەوە بەخێرایی ڕەوانەی ئێرانی بکات. تاکوو ئێستا ۵ کاروانی ڤاکسین واتە ۵۲۰ هەزار ژەم ڕەوانەی ئێران کراوە.
بەرهەم هێنانی هاوبەشی ڤاکسین لە ئێران
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند تاکوو ئێستا دوو کۆمپانیای ئێرانی لەگەڵ لایەنی ڕووسی بۆ بەرهەم هێنانی هاوبەشی ڤاکسین لەناوخۆی ئێران ڕێککەوتن کراوە و خانەکانی بەرهەم هێنانی ڤاکسین خراوەتە بەردەستی یەکێک لەو کۆمپانیانە.
ئەم بەرپرسە دیپلۆماتیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕووسیا ڕایگەیاند هەموو ئەو کەس و کۆمپانیا بەرهەم هێنەرانی ڤاکسین کە توانایی پێویستیان بۆ بەرهەم هێنانی هاوبەشی ڤاکسینیان لەگەڵ ڕووسیا هەیە پەیوەندی بە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن تاکوو ڕێکارە پێویستەکان بۆ ناساندنی ئە‌وان بە لایەنە پەیوەندیدارە رووسیەکان، بگرینەبەر.