کۆبوونەوەی ڤیەنا لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی گەیشتنە کۆدەنگی
(0)
کۆبوونەوەی ڤیەنا لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی گەیشتنە کۆدەنگی لایەنەکان بۆ بەردەوامی دانوستانەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دانیشتنی لێژنەی هاوبەشی بەرجام لە ڤیەنا ئێوارەی پێنجشەممە کۆتایی هات و لایەنە بەشداربووەکانی دانیشتنەکە ڕێککەوتن لەسەر درێژەدان بە وتووێژە تەکنیکییەکان لە دانیشتنە کارناسییەکان.
ئەنجامەکانی دانیشتنەکانی ئەم دوو گرووپی کارناسییە لە بواری لایەنە تەکنیکییەکانی پەیوەست بە لابردنی گەمارۆکان و بابەتە ناوەکییەکان ئاراستەی کۆمیسیۆنی هاوبەش دەکرێت.
لە دەسپێکی دانیشتنی ئەمڕۆی لێژنەی هاوبەشدا، عەباس عێراقچی سەرۆکی وەفدی ئێرانی، وێڕای ئەو کارە تێکدەرانەی ئەم دواییە لە دامەزراوەکانی نەتەنز و ڕەخنەی تووند لە هەڵوێستی لاوازی وڵاتە ئەورووپییەکان لەمەڕ ئەو ڕووداوە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەندامانی بەرجام دەبێت یەکدەنگ و بەبێ گرنگی دان بە بەرژەوەندی سیاسی، ئەم هەوڵە کە نموونەی ڕاستەقینەی تیرۆریزمی ناوەکی و بەئاشکرا پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، ئیدانە بکەن و بێزاری خۆیان دەرببڕن.
تێبينيێك بنێرە: