سووریا ڕووداوەکەی نەتەنزی ئیدانە کرد
(0)
سووریا کردەوەی تێکدەرانە لە دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنزی بە تیرۆریستی وەسف و ئیدانە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوەی هەواڵنێری فەرمی سووریاوە(سانا) وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشە تیرۆرستییەکەی دامەزراوەی نەتەنز و هێرش بۆ سەر پاپۆرە ئێرانییەکە(ساناز)ی بە توندی ئیدانە کرد و لە پێناوی بەرژەوەندییەکانی خۆی و بەدەس هێنانی سەرکەوتنی زۆرتر لە بواری زانست و تەکنۆڵۆژیادا جەختی لە سەر لایەنگری خۆی لە ئێران کرد.
سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەردەستی هەوڵنێری سانا کەوت ڕایگەیاند"دەوڵەتی کۆماری عەرەبی سووریا بە توندی کردەوە تیرۆرستییەکەی دژ بە دامەزراوە ئەتۆمیەکەی نەتەنز تاوانبار دەکات.
ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی کۆماری عەرەبی سووریا لەو بڕوایەدایە ئەم هێرشانە توانای هەڵوێست دەربڕینی ئێران زۆرتر دەکا و کاریگەری نەرێنیشی لە سەر توانای ئێران نابێت.
تێبينيێك بنێرە: