هێزی مووشەکیی ئێران هێڵی سوورە

(0) / جهان


Apr 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری پێشووی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران  ڕایگەیاند: هێزی مووشەکی، هێڵی سووری ئێرانە و توانای مووشەکەکان بەپێی هەڕەشەکانی دووژمنان زۆرتر دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە سەردار حسەین دیهقان وەزیری پێشووی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی یەمەنی المیسرەدا لە بارەی هەرجۆرە کردەوەیەکی دوژمنانەی لایەنە دەرەکییەکان دژ بەتاران هۆشداری دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو وتوویەتی  هەرجۆرە کردەوەیەکی دوژمنانە لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی ئێران دا بە توندی وەڵام دەدرێتەوە . ئێران هەنووکە ئامادەی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەموو جۆرە مەترسییەکە.
سەردار دیهقان لە درێژەدا وتی: هێزی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران هێڵی سوورە و دانووستانی لەسەر ناکرێت. زیاد بوونی توانای مووشەکەکان بە گوێرەی هەڕەشەکانی لایەنی بەرانبەر دەبێت. ئێران بەپێی ئه و هەڕەشانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە توانای مووشەکەکانی زیاد دەکات .
وەزیری پێشووی بەرگری کۆماری ئیسلامی هەروەها وتی: ئێمە هیچ کات بە دوای چەکی کۆ کووژدا نەبووینە و بە دوایشی ناگەڕێین. گرینگ نییە کێ بەرپرسیارێتی هێرش کردنە سەر نەتەنز دەگرێتە ئەستۆ گرینگ ئەوەیە ئەم هێرشە لە چوارچێوەی سێکوچکەی عیبری، عەرەبی و ئەمریکی دا ڕووی داوە.
ئەم بەرپرسە باڵای سەربازییەی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند: ئامانجی دووژمن لە هێرش کردنە سەر پاپۆڕەکانی ئێران لە نێو ئاودا ، پێکهێنانی دۆخێکی شەڕ ئەنگێزانەیە.