وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلی گەرمایە ڕاگەیەندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرما


Jun 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - عەلی جابر زیادی شارەزای کەشناسیی عێراقیی ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە بە شێوەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرما دادەبەزن و بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوا هەست بە جیاوازییەکە دەکرێت، پێشبینیش دەکرێت ئەم شەپۆلە دووشەممەی داهاتوو کۆتایی بێت و پلەکانی گەرما بە ڕێژەی پێنج پلەی سیلیزی داببەزن.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما دەگاتە بەرزترین ئاستیی، کە سەروو ٥٠ پلەی سیلیزییە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی فورات و بەغدا.

دەشڵێت: ئەو شەپۆلە گەرمایە تا ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت و لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەزین دەکاتەوە، کە ڕەنگە پلەکانی گەرما لە بەغدا و پارێزگاکانی ناوەڕاست بگاتە ٤٤ پلە و لە ناوچەکانی باشووریش کەمێک بەرزتر بن و کەشی هاوینەی ئاسایی دەگەڕێتەوە.

کامەران کەریم