کاروان یاروەیس: ئەمڕۆ مووچەی مانگی رابردوویان بۆ خەرجكرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کاروان یارویس مووچە پێشمەرگە


Jun 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ پەرلەمانتارێكی كورد دڵنیایی دەدات لەوەی چیتر مانگانە مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان دواناكەوێت.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حكومەتی ناوەند، مووچەی مانگی پێنجی پێشمەرگە، ئەنجومەنی ئاسایش و ناوخۆی خەرجکرد.

وتیشی، لەمەودوا، لە مووچەی مانگی شەشەوە، لەگەڵ وەزارەتە مەدەنییەکان مانگانە بەیەکەوە خەرج دەکرێت.

یاروەیس ئەوەشی خستەڕوو، مانگی رابردوو لە کاتی دواکەوتنی مووچەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش، نامەیەکی کراوەمان ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و نووسینگەكەی لە وەڵامدا دڵنیاییاندا کە سەرۆک وەزیران کێشەکە چارەسەردەکات.

کامەران کەریم