دایکێک و سێ منداڵەکەی له كه‌مپێكی ئاواره‌كانی ئەنبار سووتان
(0)
به‌رگری شارستانی عێراق، بڵاویكرده‌وه، شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی، سێ منداڵ و دایكیان له كه‌مپێكی ئاوره‌كانی ئه‌نبار، سووتان و توانرا دوو منداڵی دیكه‌ی ئه‌و خێزانه رزگار بكرێت.
ئاگره‌كه له شه‌ش كه‌ره‌ڤانه‌ی ئاواره‌كان له نزیك شاری رومادی كه‌وته‌وه و به هۆیه‌وه ئه‌و سێ منداڵه و دایكه‌كه‌یان گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌رگری شارستانی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه، توانراوه ئه‌و ئاگره به‌تینه دامركێنرێته‌وه، كه له ساندویچ په‌نه‌ڵی كه‌ره‌ڤانه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كه‌وتبوویه‌وه. هاوكات هۆشداری دا له به‌كارهێنانی ئه‌و مادده‌یه بۆ خانوو و به‌ره و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ساندویچ په‌نه‌ڵ مادده‌یه‌كه زوو ئاگر ده‌گرێت.
تێبينيێك بنێرە: