لەبارەی پێدانی بڕە پارەیەک بە هێزەکانی پێشمەرگە بڕیار درا

(0) / / کردستان / زایەڵە موچه پێشمەرگە


Jun 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لەسەر پێشنیاری شـۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریاردرا.

ئەو بڕە داراییەی کە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ مووچەی مانگی پێنجی ئەمساڵ خەرجکراوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە ببەخشرێت بەسەر ئەفسەران و پلەداران و پێشمەرگەی لیواکانی پیادە و بنکەی مەشقەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی بڕی پارەکە دەڵێت، کە بڕەکەی 342 هەزار دینارە بۆ هەریەکێک، وەکو هاوکارییەکی دارایی وێرایی مووچەکانیان کە پێویستە لەگەڵ مووچەی تەواوی هێزی پێشمەرگە و هێزە سەربازییەکانی تر لەلایەن حکومەتی فیدراڵ دابین بکرێت.

کامەران کەریم