سروشتی حزب

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە حزب


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە کامیل محمود نوسەر ڕایگەیاند،حزبیش تەمەنی سیاسی خۆی هەیە، لەحاڵەتە تەندروستەکەیدا قۆناغی سەرهەڵدان و گەنجی و پیری و پاشان گۆشەگیری بەخۆیەوە دەبینێت، بەمە دەڵێن تەمەنی سروشتی کە هەندێ جار سەدەیەک یان تەمەنی ئاسایی مرۆڤێکی تەندروست تێدەپەڕێنێت.

ئاماژەی بەوەش دا: لە حاڵەتە ناتەندروستەکەشیدا  هەر لە قۆناغی گەنجیدا چەندین نەخۆشی ڕووی تێ دەکات و کەساس دەبێت، کەواتە هەر حزبێک زەمەنی بەسەرچوو تەنها ناوێکی بێ ناوەرۆکی بۆ دمێنێتەوەو هەرگیز نابێتەوە بە ژمارە لەناو هیچ هاوکێشەیەکدا، مانەوەی تەنها وەک دوکانی سیاسی و سەرچاوەی بژێوی و ڕەفاهیەتە بۆ ژمارەیەک سیاسی ئیکسپایەر.

ئەونوسەرە وتیشی، حزبیش هەیە زەرورەت و پاساوی مەیدانی نییە بۆ دروستبوونی،بەولادەی قەیسەری لەڕەحمی دایکێکی نەخۆش هاتووەتە دەرێ و بەمردوویی لەدایک بووە.

کامەران کەریم