سەرەتای هەفتەی داهاتوو موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت

/ اقتصادی / زایەڵە مووچه مامۆستا


11 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ عەلی رەئوف ڕایگەیاند: سەرەتای هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست راگەیاند، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو واتە رۆژی یەكشەممە و دووشەممە موچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست لەسەرجەم پەروەردەكانی هەر چوار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم دابەشبكرێت.

دەشڵێت، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار قسەیان كردووە بۆ مانگەكانی داهاتوو موچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبكرێت.

عەلی رەئوف ئاماژەی بەوەشكرد، شایستەی دارایی مانگەكانی تەمموز و ئابی ئەمساڵ لە مانگی تشرینی دووەمدا دابەشدەكرێت.

رۆژی ٢٥ـی ئابی ئەمساڵ، حكومەتی هەرێم بڕیاریدا مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەیە گرێبەست دابمەزرێنێت كە ژمارەیان نزیكەی ٣٨ هەزار مامۆستایە.

کامەران کەریم