كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سەبارەت بە تانە و سكاڵای لایەنەكان بڕیاری دا

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە هەڵبژاردن کوردستان جومانە غەلای


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق:پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەوپەڕی پاكی بەڕێوەچوو.

تا ئێستا سەرجەم ئەو تانە و سكاڵایانەی لەلایەن لایەنە سیاسییەكانەوە سەبارەت بە هەڵبژاردن لە كۆمیسیۆن تۆماركراون، نەگەیشتوونەتە سكاڵای ئاستی سوور.

هەر لایەنێكی سیاسی یاخود كاندیدێك گلەیی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هەیە، دەتوانێت سەردانی كۆمیسیۆن بكات بۆ ئەوەی بە هاڕد و میمۆری وێنەی دەنگەكانی پێ بدەینەوە.

دوای وەرگرتنی هارد و میمۆری ئەنجامەكانی دەنگدان، لایەنە سیاسی و كاندیدەكان دەتوانن لە رێگەیەوە بەراوردی ئەنجامە راگەیەنراوەكانی كۆمیسیۆن لەگەڵ ئەنجامەكانی نێو میمۆرییەكەدا بكەن.

کامەران کەریم