بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئێران: بەتووندی وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەدەینەوە

(0) / / جهان / زایەڵە سوپا تەنگەسیری ئەمریکی


Jan 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە ساڵوەگەڕی دەسبەرکردنی چەکدارانی ئەمریکی وتی:  پاراستنی شوناسی ئیسلامی و بەهێزتر کردنی هێزی شەڕکەر و پشت بەستن بە خوای گەورە هۆکاری سەرکەوتنی ئێمەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە سوپا نیوز ، " دەریاوان پاسدار عەلیڕەزا تەنگەسیری" وتی: ئەوەی لە ئەو ڕۆژەدا ڕوویدا بەڕاستی کاری خوا بوو و هەمان ئەو تێبینییەی بوو کە ڕێبەری مەزن ئاماژەیان پێکرد.

سەردار تەنگەسیری وتیشی: پێنج ساڵ لەمەوبەر دوو پاپۆڕی ئەمریکی کە لە کوەیتەوە بە دە چەکدار بەرەو بەحرەین بەڕێوە بوون و لە ڕێگادا لە پێنج مایلی خەلیجی فارس نزیک بوونەوە سەرەڕای ئەوەی کە دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی و فەرەنسی و پێنج کەشتی شکێنی دیکە لەوێدا بوون لەبەرهاتنە نێو ئاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن هێزی دەریایی سوپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کران.

تەنگەسیری وتیشی: ئێمە ئەمڕۆ وەک هێزی دەریایی سوپا بە تەواوی ئامادەین بۆ بەرگری لە وڵات و سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەگەر هەر وڵاتێک بیەوێت دەسدرێژی بکاتە سەرمان وەکوو ۲۲ی بەفرانباری ۱۳۹۴ بەتوندی وەڵامی دەدەینەوە.

کۆتایی/.