بەنداوی دەربەندیخان ئاوێكی زۆری لێ بەفیڕۆ دەچێت

(0) / اقتصادی


Apr 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاستی ئاوی دەربەندیخان ، ڕووی لە كەمیەو بەهۆى گۆڕینى رێڕەوى سروشتى ئاوەکە لە ڕوباری سیروان لەلایەن ئەو کارگانەوەی کە لەسەر رۆخى روبارەکەوە کاردەکەن، ئاوێکى زۆر بەفیڕۆ دەڕوات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ،رەحمان خانى بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایگەیاند، پلانى بەردانەوەى ئاو لە پێنج مانگى ئایندەدا جێبەجێدەکرێت و بۆ ئەمساڵ نیوەى ساڵى رابردوو ئاو بەردەدەینەوە .

وتیشی، بەبۆنەی بەهۆى گۆڕینى رێڕەوى سروشتى ئاوەکە لەلایەن ئەو كارگانەی لە روبارى سیروان کاردەکەن ئاوێكی زۆرلەبەنداوەكە  بەفیڕۆ دەڕوات.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەمساڵ تەنها جەختیان لەسەر دابینکردنى ئاوى خواردنەوە و لەناونەچوونى باخ و دارستانەکانە.

کامەران کەریم