شەهید بوونی خوشکی ئیسماعیل هەنیە لە بۆردومانی غەززە

(0) / / جهان / زایەڵە هەنیە فەلەستین غەززە


Jun 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - خوشکی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی بزووتنەوەی حەماس، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆردومانی کەمپی ئەلشاتی لە ڕۆژئاوای شاری غەززە لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە شەهید بوو.

لەم هێرشەدا لانیکەم ١٣ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

ناوی شەهیدانی بنەماڵەی هەنیە لە هێرشی بەرەبەیانی بۆ سەر کەمپی ئەلشاتی بەم شێوەیە ڕاگەیەندرا:
- زهر عەبدسەلام هەنیە (ئوم ناهض) - خوشکی ئیسماعیل هەنیە
- ناهض غازی هەنیە
- هاوسەرەکەی ئیمان ئەحمەد هەنیە
- محەممەد ناهض هەنیە
- ئیسماعیل ناهض هەنیە
- مؤمن ناهض هەنیە
- زهر ناهض هەنیە
- شهد ناهض هەنیە
- ئامال ناهض هەنیە

لە سەرەتای شەڕی دژی غەززە، دەیان منداڵ، نەوە، ئەندام و کەسوکاری هەنیە لە هێرشەکانی زایۆنیستەکاندا شەهید بوون.