دیوار بەسەرمنداڵێکدا دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات

(0) / اجتماعی


Apr 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

دیوار بەسەرمنداڵێکدا لە گەرمیان دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات.
موقەدەمی ماف پەروەر  عەلی جەمال قدوری  لێپرسراوی ڕاگەیاندنی  پۆلیسی  گەرمیان  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەگەڕەکی کەلاری کۆنەوە تەرمی منداڵێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کە بە هۆی بەرکەوتنەوە گیانی لەدەستدابوو.
بە وتەی باوکی منداڵەکە لە ماڵی خۆیان دیوار بەسەرمنداڵەکەیدا کەوتوە بە ناوی (بارین اکبر حسین )  لەدایکبووی 2016 و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا.
وتیشی، لە ئێستادا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.
کامەران کەریم