لیستی مووچە رەوانەی بەغداد دەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە بەغدا عەبدولواحید محەمەد


Jun 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی بەدواداچوونەكانمان لەم دوو رۆژەی كۆتایی هەفتەدا لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران رەوانەی بەغداد دەکرێت.
 
عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانمان لەم دوو رۆژەی كۆتایی هەفتەدا لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغداد دەنێردرێت بەمەبەستی ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران.
 
وتیشی، لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی مووچەن و هەوڵدەدرێت بە زووترین كات ئامادەبكرێت و بنێردرێت.
 
پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە دەستیان بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی عێراق كردووە.
 
کامەران کەریم