ئازادی وەرزشوانانی ڕووسی لە پێوەندی لەگەڵ میدیاکان، لە ئۆڵۆمپیکدا

(0) / / ورزش / زایەڵە کوردستان وەرزش


Jun 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک(IOC) ئیزن دەداتە وەرزشوانانی ڕووس و بێلاڕووس تاکوو لە درێژەی ئۆڵۆمپیکی پاریسدا، لەگەڵ میدیاکان پێوەندی بگرن.

وەرزشوانانی ڕووس و بێلاڕووس لە پێوەندی لەگەڵ نوێنەرانی میدیاکان لە درێژەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریسدا، لۆمە ناکرێن. ئەمە ڕاپۆرتی لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک (IOC) بوو لەمەڕ ئەو بابەتە.

لەسەر بنەمای هەمان ڕاپۆرت، هیچ سنوورێک بۆ پێوەندی لە نێوان وەرزسوانانی بێلایەنی تاک (AIN) و میدیاکان لە ناوچەی کێبەرکێیەکانی یان خود لە کونفرانسە ڕۆژنامەوانییەکاندا بوونی نییە.

وەرزشوانانی ڕووس و بێلاڕووس لەو کێبەرکێیانەدا بە پێکهاتێکی کورت وەکوو وەرزشوانی بێلایەن ئامادە دەبن. لە ئێستادا 14 ڕووس و 11 بێلاڕووس ئیزنی ئامادەبوونی ئۆڵۆمپیکیان هەیە.

کەژاڵ حەمیدی