ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە ئامانجی بەرایی هەڵبژاردنی ئێران


Jun 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێران لە هەشتەمین جاری ڕاگەیاندنی ئامارە فەرمییەکاندا ئەنجامی بەرایی ١٩ ملیۆن و ٦٩ هەزار و ٧١٣ دەنگی هەژمارکراوی ڕاگەیاند کە ٤٧ هەزار و ٦٠٤ سندووقی دەنگدان لە کۆی ٥٨ هەزار و ٦٤٠ سندووق جیاکراونەتەوە.
 
نوێترین ئاماری ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێڕان بەم شێوەیەیە: 
 
مەسعوود پزیشکیان ٨ ملیۆن و ٣٠٢ هەزار و ٥٧٧
 
سەعید جەلیلی ٧ ملیۆن و ١٨٩ هەزار و ٧٥٦
 
محەممەد باقر قالیباف دوو ملیۆن و ٦٧٦ هەزار و ٥١٢
 
مستەفا پورمحەمەدی ١٥٨ هەزار و ٣١٤
 
بەگوێرەی ئەو ئامارانە هیچ کاندیدێک لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا زیاتر لە ٥٠%ی دەنگەکانی بەدەست نەهێناوە و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری درێژدەکرێتەوە بۆ خولی دووەم.