فڕۆکەکانی تورکیا هەمدیسان ناوچەیێکی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن

(0) / جهان


Apr 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

فڕۆکەکانی تورکیا بە چڕی ناوچەکانی دینارتە لە سنوری قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دھۆکیان بۆردوومانکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فڕۆکەکانی تورکیا کاژێر 14:27 خولەک و 14:45 خولەک دووجار لەسەر یەک نزیک گوندی میمبەرێی سەر بە شارۆچکەی دینارتەیان بۆردوومانکرد.
بە گوێرەی هەواڵەکان شوێنی بۆردوومانەکە زۆر لە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکەوە نزیکبووە.
بۆردوومانەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام بەھۆی دەنگی بۆردوومان ترسی لای خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە.