بەغداد وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیارانی بۆ هەرێم نارد

(0) / / اقتصادی / زیەڵە گەنم بەغدا جووتیار


Jun 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ حكومەتی عێراق وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیارانی بۆ هەرێم نارد، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمیش دەڵێت، دوای تەواوكردنی رێكارەكان هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی پارەكە دەكرێت.
نەوزاد كامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بەزایەڵەی ڕاگەیاند، حكومەتی عێراق وەجبەی دووەم و سێیەمی پارەی ئەمساڵی گەنمی جوتیارانی رەوانەكردووە و دوای تەواوكردنی رێكارەكانیش پارەكە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكرێت.
وتیشی، چاوەڕێدەكرێت هەفتەی داهاتوو رێكارەكان تەواوبكرێن و دەستبە دابەشكردنی پارەكە دەكرێت، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمیش بەشێوەیەكی باش بەردەوامە و تائێستا هیچ ئاستەنگییەكی ئەوتۆیان نەهاتووەتەپێش.
لە سێ هەفتەی دەستپێكردنی گەنمدا كە رۆژی شەشی ئەم مانگە دەستیپێكرد و بەگشتی ٤٥ رۆژ بەردەوام دەبێت، لەكۆی ٧٠٠ هەزار تۆن تائێستا زیاتر لە ٢١٠ هەزار تۆنم گەنمی جوتیارانی هەرێم وەرگیراوە، لەو ماوەیەشدا بەغداد بە سێ قۆناغ زیاتر لە ٢٦ ملیار دیناری وەك پارەی گەنمی جوتیاران بۆ هەرێم ناردووە.

کامەران کەریم