پێشبینی دەکرێت گەرما بگاتە 70 پلەی سیلیزی

(0) / / عراق / زایەڵە کەشناسی گەرما


Jun 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پسپۆڕانی کەشناسی دەڵێن، ئاماژە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، عێراق ڕەنگە کاریگەری شەپۆلێکی گەرمای لەسەر بێت، کە لە هاوینی ئەمساڵدا "توندترین" گەرما بێت.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەپێی نموونەی کەشوهەوای ئەمەریکا، لە کاتی کاریگەری شەپۆلی گەرمادا، ڕەنگە زۆرێک لە ناوچەکانی وڵات بەرزترین پلەی گەرما لەژێر سێبەردا بگاتە 54 پلەی سیلیزی و لە ژێر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆردا بگاتە 70 پلەی سیلیزی.

پێشبینی دەکرێت شەپۆلە گەرماکە لە کۆتایی سێیەکی مانگی تەمموزی داهاتوو دەست پێ بکات، بەڵام پسپۆڕان هیوادارن پێشبینییەکان بگۆڕدرێن.

کامەران کەریم