![حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمار کرا](/files/blog/blog-171941352053w.jpg)
حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمار کرا
(0) /
زایەڵە ـ وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تۆمارکردنی حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی د. سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تووشبووەکە، "پیاوێکی تەمەن33 ساڵە و لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە. پیشەی ئاژەلداری بووە. ئێستادا لە ژێر چارەسەری پزیشکی دایە و دۆخی تەندروستی جێگیرە .
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان (چوار) کەس تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوونە و یەکێکیان گیانی سپاردووە .
تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەکە لە رێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بە (پەتای کۆنگۆ)ش ناسراوە، 40%ی تووشبووانی ئەم نەخۆشییە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەبێت.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: