ئێران لە ڕووداوەکانی عێراق نیگەرانە

(0) / جهان


Apr 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران نیگەرانی خۆی لە روداوەکانی ئەم دواییەی عێراق دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە روداوەکانی چەند رۆژی رابردووی عێراق رایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام پشتگیری لە ئاسایش، سەقامگیری و سەروەری خاکی عێراق کردووە و هەر کردەوەیەک هەڕەشە لەم بنەما حاشاهەڵنەگرە بکات، بە توندی رەت دەکرێتەوە.
خەتیبزادە گوتی: عێراق لەسەر رەوتی گەشەسەندنی ناوخۆیی و کارەکتەرێکی چالاک و رۆڵێکی بنیاتنەر لە ناوچەکە دەچێتە پێشەوە، بەڵام کەسانێک لە رێی تەقینەوە و کردەوەی تیرۆریستی، دنەدانی ئاسایش و کردەوەی دروستکەری قەیران دەیانەوێ رێگری لەم ئەمانجە لە عێراق بکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە کۆماری ئیسلامی ئێران باوەڕی وایە کە عێراق بەو توانایانەی کە هەیەتی دەتوانێت لەم رێڕەوە سەختانەدا تێپەڕێت و ئاسایش و سەقامگیری عێراق بەشێکی دانەبڕاوی ئاسایش و سەقەمگیری ئێران و ناوچەکە دەزانین و درێغی لە هیچ یارمەتیەک بۆ پشتگیری عێراقی دۆست و برا ناکەین.