مەسرور بارزانی پێشوازیی لەهه‌ڵوێستی‌ ئەمەریکا و چوار وڵاتی ئەورووپی دەکات لەبه‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی هەولێر

(0) / جهان


Apr 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

  سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان پێشوازیی لەهه‌ڵوێستی‌ هاوبەشی ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیاو ئیتاڵیا ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئیدانەکردنی هێرشەکەی هەولێر.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەسرور بارزانی لەتویتێکدا رایگەیاندووە، "پێشوازیی لەئیدانەکردنی ڕوون ‌و تێکڕایی هاوڕێ ‌و هاوبەشانی عێراق ‌و هەرێمی کوردستان دەکەین لەبارەی هێرشی ئەم دوایەی سەر هەولێر."

راشیگەیاندووە، "ئێمە ئامانجی هاوبەشمان هەیە کە سەقامگیریی‌و ئەمنییەتە بۆ هەموو خەڵکی عێراق‌و سەرکەوتنە بەسەر داعشدا."

ئەم راگەیەندراوەی سەرۆک وەزیران لەدوای ئەوە هات، ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیاو ئیتاڵیا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر بڵاوکردەوەو بەتوندی ئیدانەیان کرد.