گرووپی شاخەوانی دۆستانی هەڵەبجە و گەشتێک بۆ ناوچەی هەورامان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی


Jun 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی دوستانی هەڵەبجە لە سەرەتای وەرزی هاویندا گەشتێکی سازدا بۆ ناوچە جوان و دڵڕفێنەکانی هەورامان

دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی دۆستانی هەڵەبجە: لە سەرەتای ڕۆژە گەرمەکانی هاویندا ، لە گەشتێکی گەرم و گوڕ و تێکەڵ بە سروشتی جوانی هەورامان و هاژەی ئاوی چەم و چریکەی مەل و ئاوی سازگاری کانیاو، بەدەم خواردنی فەریکە بادەمی کێوی و  گفتوگۆی هاوڕێیانەی گرووپە جوانەکەی گرووپی شاخڕەوی دۆستانی هەڵەبجە و بەمیوانداری دووهاوڕێی شاخەوانی خۆشەویستمان لە شارۆچکە جوانەکەی دەربەندیخانەوە گەشتێکی دڵڕفێنمان بۆ سرووشتە دڵ نشینەکەی هەورامان ئەنجامدا.
لە شارەدێی تەوێڵە و سەیرانگا جوانەکەی ئاوێسەرو چەمی گەڕیاتەوە بۆ هەوای فێنکی تەوەنێ و لە گوندی جوانی بەڵخەی هەورامان کۆتاییمان بەگەشتەکەمان هێنا.

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک.