بەڕێوەچوونی کێبەرکێیەکانی نێودەوڵەتی چوارلایەنەی باڵەی دانیشتە لە شاری مەشهەد

(0) / / ورزش / زایەڵە مەشهەد وەرزش


Jun 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ کێبەرکێیەکانی نێودەوڵەتی چوارلایەنەی باڵەی دانیشتە بە ئامادەبوونی ئێران و سێ وڵاتی دیکە لە شاری مەشهەد بەڕێوەدەچێت.

تیپی نیشتمانی باڵەی دانیشتەی ئێران کە بە مەبەستی ئامادەبوونی بەهێزی خۆی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیکدا خۆی تەیار دەکات، بڕیار وایە لە مانگی گەلاوێژدا بەشداری تورنومێنتێکی چوارلایەنە بکات کەوا لەشاری مەشهەددا بەڕێوەدەچێت.

ئەو تورنومێنتە چوارلایەنە لە نیوەی دووهەمی مانگی گەلاوێژ و بە ئامادەبوونی تیپەکانی ئێران، ڕووسیا، قەزاقستان و عێراق بەڕێوەدەچێت.

شایانی ئاماژەیە تیپی نیشتمانی وڵاتی ئێران لە ماوەی ڕۆژەکانی 12 تا 18ی مانگی پووشپەڕ بەشداری تورنۆمێنتێکی نێودەوڵەتی وڵاتی هولەند دەکات. تورنومێنتێک کەوا زۆربەی تیپە ڕێپێدراوەکان بۆ ئۆڵۆمپیک تێدا بەشداری دەکەن.

کەژاڵ حەمیدی