فەڕنسە پلەی پاڵەوانێتی لیگی نەتەوەکانی باڵەی بەدەست هێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان


Jul 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی فەڕنسە پلەی پاڵەوانێتی کێبەرکێیەکانی لیگی نەتەوەکانی باڵەی بەدەست هێنا.

لە دواین دیداری کێبەرکێیەکانی لیگی نەتەوەکانی باڵە کەوا بە میوانداری وڵاتی پۆلەند بەڕێوەچوو، تیپی فەڕنسە لە کێبەرکێ لەگەڵ تیپی ژاپون بە ئاکامی 3 بەر 1 سەرکەفت و پلەی پاڵەوانێتی بەدەست هێنا.

تیپی فەڕنسە لە سێتەکانی یەکەم و سێهەم و چوارمدا بە ئاکامی 25 بەر 23 و 25 بەر 23 و 25 بەر 23 سەرکەفت بەڵام لە سێتی دووهەمدا بە ئاکامی 25 بەر 18 یارییەکەی دۆڕا.

لە دیداری ڕیزبەندیدا تیپی لەهێستان، 3 بەر 0 تیپی ئسلۆنی تووشی شکست کرد و پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.

کەژاڵ حەمیدی