٢٠ مناڵ لە سلێمانی بە کۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە

(0) / اجتماعی


Apr 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مناڵانی سلێمانی ڕایگەیاند تاوەكو ئێستا 20 مناڵ بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوێنێ هەینی لە نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال بۆ منداڵان، یوسف سامان عەلی، منداڵێکی نۆ مانگان كە خەڵکی قەزای چەمچەماڵە، دوای مانگێک لە تووشبوون بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال بۆ مناڵان لەبارەی گیان لەدەستدانی منداڵان بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەكەیدا رایگەیاندووە ،لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا زیاتر لە 20 منداڵ لە نەخۆشخانەکەمان بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە .

کامەران کەریم