بەرهەم ساڵح: هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دواین دەرفەتە بۆ سیستەمی سیاسی عێراق

(0) / جهان


Apr 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرهەم ساڵح هەڵبژاردنەکانی داهاتووی بە دواین دەرفەت بۆ سیستەمی سیاسی عێراق زانی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە "بغداد الیوم" بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە لێدوانێکدا جەختی لە پێویستیی بێگەردی و دوور لە تەزویر بوونی هەڵبژادنەکانی پەرلەمانی داهاتووی کردەوە.
ناوبراو وتیشی کە هەڵبژاردنەکان دەبێت دادپەروەرانە و بێگەرد بەڕێوە بچن تاکوو عێراقییەکان بتوانن دوور لە هەر گوشارێک باشترین بژاردە هەڵبژێرن و ئەم پرۆسەیەش بەرژەوەندییەکانی خەڵگ مسۆگەر بکات.
سەرۆک کۆماری عێراق وتیشی کە بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو لەلایەن خەڵکەوە لەبەر ئەوە بوو کە هەڵقوڵاوی ئیرادە و خواستی ڕاستەقینەی ئەوان نەبوو و هەر لەبەر ئەمەش شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی لێکەوتەوە.
بەرهەم ساڵح بە ئاماژە کردن بەوەی کە ناڕەزایەتییەکانی شەقام کاریگەرییەکی زۆری لەسەر گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەکان و کۆمیسیاریای باڵای هەڵبژاردنەکاندا هەیە وتی کە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دواین دەرفەتە بۆ سیستەمی سیاسی ئێستای عێراق.